Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:24

په‌رله‌مانتارێک: حکومه‌تی عێراق هیچ پاساوێکی نه‌ماوه‌ بۆ دواکه‌وتنی مووچه‌

دوای ئه‌وه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی كردووه‌
کوردستان TV
100%

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌ڵێت: حكومه‌ت یه‌ك هه‌فته‌ی له‌به‌رده‌م ماوه‌و هیچ پاساوێكیشی نه‌ماوه‌ بۆ دواكه‌وتنی مووچه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ لێدوانێكیدا به‌ ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌:  دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت قه‌رزی ناوخۆیی كردووه‌،له‌ئێستادا هیچ پاساوێكی بۆ دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان بۆ مانگی ته‌مموز نه‌ماوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی گوتیشی: به‌ر له‌هاتنی جه‌ژن ،یه‌ك هه‌فته‌ له‌به‌رده‌م حكومه‌ت ماوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی بباته‌ سه‌ر.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.