ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27 دا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یه‌ندراوێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه
دواى راوێژ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لێكگه‌یشتنی نێوانیان، بڕیارماندا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (6)ى ئاسایی وه‌رزی به‌هاره‌ى ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه 2020/7/27، به‌هه‌مان به‌رنامه‌ى كارى راگه‌یه‌نراو.
سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان ڕاگه‌ێندراوێکی بڵاوکرده‌وه
له‌باره‌ی دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.