Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:03

ڤیدیۆ.. وته‌بێژی سوپای لیبیا: تورکیا کاروانێکی نوێی خۆفرۆشانی سووری بۆ شاری میسراته‌ی لیبیا ده‌گوازێته‌وه‌

پێشێل كردنێكی ئاشكرای داواكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌
کوردستان TV
100%

لیوا ئه‌حمه‌د مسماری،وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌ عه‌ره‌بییه‌كانی لیبیا رایگه‌یاند: له‌نێو یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كانی كۆمپانیایه‌كی ئه‌فریقی- لیبی، توركیا كاروانێكی نوێی خۆفرۆشانی سووری بۆ شاری میسراته‌ی لیبیا ده‌گوازێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها مسماری ده‌ڵێت: ئه‌م كاره‌ی توركیا، پێشێل كردنێكی ئاشكرای داواكارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ له‌هه‌مبه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌ عه‌ره‌بییه‌كانی لیبیا ده‌شڵێت: توركیا پاڵپشتی له‌تیرۆرو تاوان له‌ لیبیا ده‌كات و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات خه‌ونه‌كانی له‌ رێگای كۆنترۆڵكردنی هه‌رێمی لیبیای جوگرافی بێنێته‌ دی و سه‌روه‌ت سامانه‌كه‌ی بۆخۆی ببات.

 

88

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.