بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر ڕایگهیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی تاوانی دزیکردن لە دوكانێك لە كۆمەڵگای (ڕزگاری – تۆبزاوە)، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداو، توانرا ناسنامەی سێ تۆمەتباری بە ڕەگەز سووریی بە ناوەكانی (ج.ئـ.ز) و (م.ج.ئـ) و (ع.م.ن) دەستنیشان بکەن، کە هەڵسابوون بە دزینی كەلوپەلی ناو دوكانەكە.
ڕاشیگهیاند: تۆمهتبارهكان بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان دەستگیر کران و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا گیرا، كە بۆ دزیكردنەكە بەكاریان هێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.