Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 02:15

کتێبی (حاجی قادری کوێی و گوتاری تازه‌گه‌ری کوردی) بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ نووسینی دكتۆر ئیسماعیل مه‌حموودی له‌ (240) لاپه‌ڕه‌داو به‌ (1000) تیراژ بڵاوكرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

كتێبی (حاجی قادری كوێی و گوتاری تازه‌گه‌ری كوردی) له‌ نووسینی دكتۆر ئیسماعیل مه‌حموودی له‌ (240) لاپه‌ڕه‌داو به‌ (1000) تیراژ بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی میهر، ده‌فته‌ری یه‌كه‌می زه‌نجیره‌ كتێبی رۆشنبیرانی كورد له‌ ژێر ناونیشانی (حاجی قادری كوێی و گوتاری تازه‌گه‌ری كوردی) له‌ نووسینی دكتۆر ئیسماعیل مه‌حموودی له‌ (240) لاپه‌ڕه‌داو به‌ (1000) تیراژ چاپ كرا.

به‌وته‌ی دكتۆر ئیسماعیل مه‌حموودی نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كتێبی حاجی قادری كۆیی و تازه‌گه‌ری كوردی ده‌گاته‌ ده‌ستی خوێنه‌ران و هۆگرانی مێژووی ئه‌ندێشه‌و رۆشنبیری كوردی.

 

دكتۆر ئیسماعیل مه‌حموودی له‌ لێدوانێكیدا به‌ ئاژانسی میهر رایگه‌یاندووه‌، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ هه‌شت ده‌فته‌رداو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ندێشه‌و ڕۆشنبیری كوردیه‌و حاجی قادری كۆیی، پیره‌مێرد، حوزنی موكریانی، ئه‌مین زه‌كی به‌گ، ئه‌سته‌مبۆڵییه‌كان، مه‌كته‌بی سلێمانی، مه‌كته‌بی موكریان و ره‌هه‌ندییه‌كان له‌ خۆده‌گرێت.

ئه‌وه‌شی وت: ناوه‌ندی (جه‌مال عیرفان) ته‌نیا ئه‌ركی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رو به‌رگی یه‌كه‌میان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌و هیوادارم به‌ زووترین كات و له‌ رێگه‌ی ده‌زگایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رجه‌می ئه‌م زه‌نجیره‌ وه‌ك نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆشنبیری كوردی بگاته‌ ده‌ستی هۆگران و خوێنه‌ران.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.