پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2013 به‌هۆی شۆرتى كاره‌باوه هۆڵی مه‌حه‌مه‌د عارف جزیری له دهۆك سووتا و تووشی زیانێكی گه‌وره بوو، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه په‌روه‌ر مه‌حه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی بواری هونه‌ر و ڕۆشنبیری كوردی هۆڵی مه‌حه‌مه‌د عارف جزیری به شێوازێكی پێشكه‌وتوو و مۆدێرن نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك ڕایگه‌یاند: به‌و نزیكانه ده‌ستده‌كرێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كه و پاشان ده‌خرێته‌وه خزمه‌تی بواری هونه‌ر و ڕۆشنبیری له پارێزگاكه.
شایه‌نی باسه هۆڵه‌كه ساڵی 1985 دروستكراوه و شوێنی 500 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه ، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كه تایبه‌ت بووه به گێرانی شانۆگه‌ری و كۆنسێرتی هونه‌ری له دهۆك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.