Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:16

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەکات

کوردستان وەک پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن ڕووی تێدەکەن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/7/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی کۆچبەران و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و زەمینەخۆش کردن بۆ گەڕانەوی ئارەزوومەندانە بۆ ناچەکانیان کرا.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی ئاوارە و پەنابەران کە بە بێ هیچ جیاوازییەک پێشوازی لێکردوون و خزمەتگوزاری پێشکەش کردوون. ئامادەیی وەزارەتەکەشی دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگیەکی پێویست لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە سەرباری دۆخی سەختی ئابووری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە میوانداریکردنی زیاتر لە ملیۆنێک و دووسەد هەزار پەنابەر و ئاوارە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەولەتی لەم ئەرکەدا هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بن.

گوتیشی: هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە نموونەیەکی گەشی میواندۆستی و پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی لە ترسی تیرۆر و تۆقاندن و چەوساندنەوە ڕووی تێدەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.