Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:11

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌ران دۆخى ئاواره‌کان تاوتوێ ده‌که‌ن

له‌ ديدارێكدا
کوردستان TV
100%

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 16/7/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو ئيڤان فائق جابرو وه‌زيرى كۆچ و كۆچبه‌ر‌انى عێراق كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌ريى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌تايبه‌تيش له‌ناو ئاواره‌ و په‌نابه‌راندا، كار و چالاكييه‌كانى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق له‌ كه‌مپه‌كانى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى كاركردن بۆ مسۆگه‌ركردنى ئارامى و سه‌قامگيرى و زه‌مينه‌خۆشكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ سه‌ر زێد و شوێنه‌كانى خۆيان كرده‌وه‌ به‌تايبه‌تيش ئێزدى و مه‌سيحييه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌يان، هه‌روه‌ها كاركردن بۆ‌ گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شوێنه‌ زيانبه‌ركه‌وتووه‌كانى شه‌ڕى دژى تيرۆر و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كاندا، له‌گه‌ڵ دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه‌ گشتييه‌كان و ده‌رفه‌تى كار له‌و ناوچانه‌.

9

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.