Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 17:09

سووده‌کانی خواردنی هه‌نجیر بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌ یان هه‌یه‌  

چه‌وری له‌ جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون رێك ده‌خات
کوردستان TV
100%

میوه‌ی هه‌نجیر كه‌ناوی زانستی (  Ficus carica) یه‌كێكه‌ ،له‌و میوانه‌ی كه‌له‌ وه‌رزی هاوین  پێده‌ گات ،هه‌رچه‌نده‌ هه‌نجیر میوه‌یه‌كی وه‌رزیه‌ ،به‌ڵام ده‌تواندرێت وشك بكرێت له‌ هه‌موو وه‌رزكاندا بخورێت ، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ هۆی گرانییه‌كه‌یه‌وه‌  له‌ رووی بازرگانیش  گرنگی زۆری پێده‌درێت ، به‌های تایبه‌تی هه‌یه‌.

وا زانراوه‌ كه‌ خواردنی  هه‌نجیر ،  هاوكارێكی زۆر باشه‌ بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی "كلۆكز"له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ له‌ هه‌مان كاتیشدا پارێزگاری له‌  ته‌ندروستی جگری مرۆڤ  ده‌كات به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته‌ زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، بۆ سوود و زیانه‌كانی هه‌نجیر بۆ تووشبوانی شه‌كره‌.

ئایا خواردنی هه‌نجیر به‌ سووده‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌

هه‌نجیر سوودی زۆره‌ جگه‌ له‌وه‌ش گه‌ڵاكانیشی به‌سووده‌ و هاو كارێكی باشه‌ بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر ، یه‌كێك له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ ساڵی 2016 كه‌ له‌سه‌ر مشك كراوه‌، كه‌ له‌ گۆڤاری ( Chemico-Biological Interactions) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌  ده‌ریخستووه‌،  گه‌ڵای هه‌نجیر  له‌ چه‌ندین  پێكهاته‌ پێكهاتووه‌ ، دژه‌ ئۆكسیده‌ هه‌روه‌ها پێكهاته‌یه‌كی تری تێدایه‌ به‌ ناوی ( Ficusin) كه‌ هه‌ستیاری(حساسیه‌) ئۆنسۆلین  باش ده‌كات و چه‌وری له‌ جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون رێك ده‌خات .

له‌ لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی تر كه‌ له‌ساڵی 2003 كراوه‌ ده‌ریخستووه‌ خواردنی هه‌نجیره‌ ، هاوكارێك باشه‌ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له‌رێگه‌ی رێكخستنی ئاستی ترشی چه‌وری و ڤیتامینی (ه) له‌ جه‌سته‌ .

شایانی باسه‌ كاریگه‌ری  خواردنی هه‌نجیر له‌سه‌ر خوێن، ده‌بێته‌ ، هۆی  دابه‌زینی شه‌كره‌  ، بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی  نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كاتی خواردنی برێكی زۆر له‌ هه‌نجیر ده‌بێ  به‌ ووردی چاودێری ئاستی شه‌كره‌ی خۆیان له‌ خوێن بكرێت .

زیانه‌كانی هه‌نجیر بۆ تووشبوانی به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌

خواردنی بڕێكی زۆر له‌ هه‌نجیری نوێ یاخود هه‌نجیری وشككراو ، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی رێژه‌ی شه‌كره‌ له‌ خوێن بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كه‌ره‌یان هه‌یه‌ ، بۆیه‌ ده‌بێ به‌ووردی ، چاودێری  رێژه‌ی شه‌كره‌ی خۆیان بكه‌ن.

ئه‌و میوانانه‌ی  گونجاون بۆ  تووشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره‌

ئه‌وه‌ی باوه‌ له‌ نێو هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆش شه‌كره‌ بوون نابێ هه‌موو خواردنێك و میوه‌یه‌ك بخۆن ، چونكه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كره‌ی تێدایه‌ ، بێگومان ئه‌و بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ ، ده‌بێ ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ بوون ،هه‌موو خواردنێك بخۆن ، چونكه‌ ئه‌و رێژه‌ی له‌ كاربوهیدارته‌ی له‌ خواردن هه‌ یه‌ ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی شه‌كر له‌ خوێن ده‌بێت بۆیه‌ تووشبوانی شه‌كره‌ ده‌توانن ، هه‌موو جۆره‌كانی میوه‌ بخۆن به‌ڵام ده‌بێ رێژه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیاركراو بێت ، به‌ پێی ژمی خواردن ، وه‌كو زانراوه‌ هه‌رمیوه‌یه‌ك ، 15 گرام له‌ كاربۆهیدراتی  تێدایه‌ به‌پێی جۆری میوه‌ جیاوازی هه‌یه‌ وه‌كو: سێو ، ترێ ، فه‌راوله‌ ، خۆخ ، كشمش، پرته‌قاڵ .

وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی/ كامران

ژێده‌ر : موضوع   

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.