Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:49

فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن بۆ به‌رپرسی کۆگاکانی سایلۆی نه‌جه‌ف ده‌رچوو

پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ 752 تۆن گه‌نمی سایلۆكه‌ باڵنده‌ خواردوویه‌تی
کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دادگا بڕیاری داوه‌ له‌دۆسییه‌ی وون بوونی 752 تۆن گه‌نم، به‌رپرسی كۆگاكانی سایلۆی نه‌جه‌ف ده‌ست به‌سه‌ربكرێن.

پێشتر ده‌سته‌كه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ 752 تۆن گه‌نم له‌ سایلۆی نه‌جه‌ف وون بووه‌و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 421 ملیۆن دیناری عێراقی.

شایانی باسه‌ له‌كاتی ئاشكرا بوونی رووداوه‌كه‌شدا، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ خۆجێیه‌كان به‌ناوی لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ بڕه‌ گه‌نمه‌كه‌ باڵنده‌ خواردوویه‌تی و ئه‌مه‌ش له‌شه‌قامی عێراقیدا كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.