Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:54

دوای گه‌یشتنی هێزه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئه‌مریکا ئه‌نقه‌ره‌ ژماره‌یه‌ک که‌شتی جه‌نگی کشانده‌وه‌

له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌سینا
کوردستان TV
100%

ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی یۆنان بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌سینا كشانده‌وه‌و توێتێكیشی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی گه‌ِران بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست لابرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی گریك ستی تایمزی یۆنانی ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌شتییه‌ توركییه‌ی كه‌ گوایه‌ ده‌ستی به‌گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت كردووه‌، هیشتا هه‌ر له‌به‌ندره‌ی ئه‌نتاڵیای توركیاوه‌ ماوه‌ته‌وه‌.

66

شایانی باسه‌ دوێنێ كه‌شتی هه‌ڵگری فڕۆكه‌كانی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی (USS Dwight D.  (Eisenhower   ) و12 كه‌شتی دیكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا گه‌یشتنه‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.

له‌مباره‌یه‌وه‌  Newsbomb.gr. رایگه‌یاندبوو كه‌ فڕۆكه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسمانی یۆنان له‌سه‌ر گه‌شتی فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كان مانۆری سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن.

33

هه‌ر به‌ گوێره‌ی پێگه‌كه‌ كه‌شتی هه‌ڵگری دوایت ئیزنهاوه‌ر، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی كه‌شتی یاوه‌ری له‌رێگای قه‌ناتی سوێسه‌وه‌ ده‌چه‌نه‌ نێو ده‌ریای سپی و كه‌شتی هه‌ڵگره‌كه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی باشووری دوورگه‌ی یۆنان ده‌چێت ، له‌ویش به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یۆنان مانۆرێكی سه‌ربازی ئه‌نجامده‌ده‌ن و كه‌شتی هه‌ڵگره‌كه‌ له‌سه‌ر سنووری بازرگانی یۆنان ده‌مێنێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ رایگه‌یاندبووه‌،كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ئه‌مریكایه‌ له‌وه‌ته‌ی گرژییه‌كانی نێوان یۆنان و توركیا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.