Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:36

لە هەولێر دەستبەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

دوو تۆمەتبار ئەو ماددە هۆشبەرەیان لە ئێرانەوە بە قاچاغ هێناوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرای کرد دەستیان بەسەر 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە، کە بازرگانەکان بەنیازبوون رەوانەی تورکیای بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-7-2020 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند: "شەوی رابردوو توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 15 کیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ لە هەولێر".

لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ماددە هۆشبەرەکە، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ح.س.ح.) و (ا.م.م.) کە خەڵکی شارۆچکەی قەڵادزێن دەستگیرکراون، لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە "هەردوو تۆمەتبارەکە ئەو ماددە هۆشبەرەیان لە ئێرانەوە بە قاچاغ هێناوە و ویستوویانە رەوانەی تورکیای بکەن".

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 14ـی یاسای ماددە هۆشبەرەکان، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە 26-6-2020 کە رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردبووەوە، رایگەیاندبوو لە شەش مانگی رابردوودا 586 تۆمەتبار دەستگیرکراون، 292 تۆمەتبار سزادراون و، 294 تۆمەتباریش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، هەروەها 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی ھۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە، کە لە ماددەکانی: ھێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکھاتوون.

هەروەها جەلال ئەمین بەگ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سلێمانی هۆشداری دابوو لەوەی "بەداخەوە وامان لێهاتووە دەبینە ترانزێت، واتا ماددەکان لێرەوە تێپەڕ دەبن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.