Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:36

له‌پارێزگاکانى عێراق قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی10 رۆژ راگەیەندرا

له‌ 30 ى مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات
کوردستان TV
100%



لیژنەی بالای تەندروستی و سەلامەتی عیراق بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆی راگەیاند لە 30ی 7 ى 2020 ده‌ست پێده‌كات تا 9 ى 8 ى 2020 

 

 نوسینگەی  مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌  لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی خۆپارێزی بە ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرد 

رایده‌گه‌یه‌نن ،  بە هۆی جەژنی قوربانەوە له‌ رۆژی 30ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاوه‌كو 9ی مانگی داهاتوو قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێده‌كرێت.

 

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌شڵێت ، بڕیاریشدرا بە دووبارە کردنەوەی نۆرینگە پزیشکییە تایبەتەکان، بەڵام بە مەرجی پابەند بوون بە رێکار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کارئاسانی بۆ هێنانی ئۆکسجین لە ئوردنەوە بکرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.