Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:25

2459 که‌سى تر له‌ عێراق تووشى کۆرۆنا بوون و 78یش گیانیان له‌ده‌ستدا

کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 110 هەزار و 32 کەس
کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 459 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 26/7/2020، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 459 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 900 کەسیش چاکبوونەتەوە، 78 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 110 هەزار و 32 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 75 هەزار و 217 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 362 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.