Erbil 38°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:35

مەحما خەلیل: ئاوارەکانی شنگال جارێکی دیکە ئاوارە دەبنەوە

مەحما خەلیل: داوامان لە حكوومەتی عێراق كردووە ھاوكاریی ئاوارەكان بكەن
کوردستان TV
100%

مەحما خەلیل قایمقامی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، ئاوارەكانی شنگال تا ئێستا 100 ھەزار كەسیان گەڕاونەتەوە، بەڵام بەداخەوە بە ھۆی ھاوكارینەكردنیانەوە، جارێكی دیكە ئاوارە دەبنەوە، چونكە دەگەڕێنەوە شوێنێك كە ھیچ خزمەتێكی نەكراوە.

مەحما خەلیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "گەڕانەوەی ئاوارەكان لە كەمپەكانەوە بۆ شنگال بەردەوامە و لە ئێستادا رۆژانە دەگەڕێنەوە، كە ٨٠%ی خەڵكی شنگال ئاوارە بوون، بەڵام بەداخەوە كە دەگەڕێنەوە، نە ھیچ ھاوكارییەكیان دەكرێت و نە ھیچ خزمەتێكیشیان دەكرێت".

قایمقامی شنگال گوتیشی: "ئاوارەكان تا ئێستا 100 ھەزار كەس گەڕاونەتەوە، بەڵام بەداخەوە جارێكی دیكە لە ئاوارەییەوە بۆ ئاوارەیی دەگەڕێنەوە بە ھۆی بێ خزمەتی و ھاوكارینەكردنی حكوومەتی عێراق بۆ ئاوارەكان".

وتيشى " داوامان لە حكوومەتی عێراق كردووە ھاوكاریی ئاوارەكان بكەن و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكەن، بەڵام تا ئێستا ھیچ ھاوكارییەكیان نەكردوون".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.