Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 13:57

پێشەوا هەورامی :ئەرکی پارتی قورسترە لە لایەنەکانی دیکە

پێشەوا هەورامی : پارتی بەهێز دەبێت ، دۆخی سیاسی سەقامگیر دەبیت
ئەركی پارتی قورسترە لە لایەنەكانی دیكە
کوردستان TV
100%

پێشەوا هەورامی وتەبێژی فەرمی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشدار بوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رۆڵی ئەدای پەرلەمانی كوردستان بە گشتی و دانیشتنی سبەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند

بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دوای ئامادەكارییەكی تەواو بە بێ هیچ كیشەیەكی یاسایی دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات ، ئامانجی كۆبوونەوەكە چەند پرۆژە یاسایەك بوو كە خوێندنەوەی بۆ دەكرا و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادە دەبوون بۆ ئەوەی لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانی كوردستانەوە پرسیاریان ئاراستە بكرێت ،

هةورامي روونيكردةوة كة تا شەوی رابردوو ئەندامانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بڕیاری بایكۆتیان دابوو كە بەشداری كۆبوونەوەكە نەكەن ، پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە گەڵ چەند لایەنێكی نێو پەرلەمان سوور بوو لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە ، بەڵام لە روونكردنەوەی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە كە پاڤێڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان داوای لە بەرێز مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەت و  پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە كە كۆبوونەوەكە بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بە هەمان بەرنامەی كارەوە دوابخرێت .

بەمەبەستی تەبایی و پاراستنی سەقامگیری سیاسی لە حالەتیكی لەمشێوەیە پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئەو داوایەی  قبوڵ كردووە .

هەورامی روونیكردەوە كە هۆكاری داواكاری یەكێتی ، بڕیاری بایكۆتكردنی یەكێتی زۆر عەجیب بوو ، چونكە تەواوی ئەندامانی لێژنەكان  لە هەموو فراكسیۆنەكان بە مەیدانی سەردانی ناوچە سنووریەكان و ئەوانەی زیانیان لێكەوتووە لە ئەنجامی بۆردومانەكان و كیشەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم راپۆرتەكانیان ئامادە كردووە ، هەروەها كیشەی دارایی و كێشەی تەندروستی ، هەمووی كاری یاسایین هیچ كیشەیەكی ئەوتۆی نیە و بەڵكو پەیوەندییەكی راستەوخۆی بە ژیانی خەڵكەوە هەیە .

 

پیشەوا هەورامی سەبارەت بە نارەزایی هەندێ فراكسیۆن سەبارەت بە كێشەكانی هەرێمی كوردستان كاتێك دەڵێن پەرلەمان بێدەنگە و هیچ هەڵوێستی نیە گوتی : هەندێك قسە هەن ئیزدیواجیەتی تیایە ، ئەو لایەنانە داوای شتەكە دەكەن بەڵام كە دێتە پێش رائەكەن

لە گەڵ ئەوەش مەودای بیركردنەوەی پارتی فراوانە و دووربینە و ئەركی پارتی قورسترە لە لایەنەكانی دیكە ،

پەرلەمان پێویستە بە ئەركی راستەقینەی خۆی هەڵسێت نەك بكەوێتە دەستی كەسانێكەوە وەك ئامرازێك چۆن بیانەوێت ئاراستەی بكەن و پەرلەمان دووچاری شلەژان بكەن .

پێویستە هەموومان پیكەوە هەوڵی چارەسەركردنی كیشەكان بدەین ، ئەو دۆخە هی ئەوە نیە كات بكوژین بەڵكو پیویستە یارمەتی حكومەت بدەین بۆ ئەوەی چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدات .

پێویستە لە بەرپرسیاریەتی رانەكەین ، ئیرادەیەكی بەهێز هەیە بۆ چاكسازی ، پێویستە پەرلەمان پشتیوانی حكومەت بێت نەك ئاستەنگ بخاتە بەردەم حكومەت .

سەقامگیری دەروونی ورەی زیاتر بە خەڵكی كوردستان دەدات بەرگە بگرێت .

ئەو پرۆسەیە واتا پرۆسەی چاكسازی  پیویستی بە هەمووان هەیە بۆ سەرخستنی

پێشەوا هەورامی لە كۆتایی قسەكانیدا رایگەیاند كە هیوامان وایە و بریاریش وایە كۆبوونەوەی پەرلەمان سبەی لە كاتی دیاریكراو ئەنجام بدریت و لایەنەكانی دیكەش رایان وەرگیراوە و ئەوانیش رەزامەندییان داوە ، چونكە توانەوەی بەستەڵەكی پارتی و یەكێتی لە قازانجی خەڵكی كوردستان و تەواوی پرۆسەی سیاسی دایە

روونیشیكردەوە لە هەلبژاردنی ئەمجارەی هەرێمی كوردستان رێز لە خەباتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان گیراوەو زیاتر لە مافی خۆی دراوەتێ  ، پارتی گەورەبیردەكاتەوەو ئامانجی گەورەیە

پێشەوا هەورامی روونیكردەوە كە پارتی بەهێز دەبێت ، دۆخی سیاسی سەقامگیر دەبیت و خەلكی كوردستانیش ئارامتر دەبێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.