Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:26

ڤیدیۆ... مانچستەر یونایتد سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتى تۆمار کرد و گه‌یشته‌ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کانى ئه‌وروپا

له‌گه‌ری 38ى خوله‌كه‌ براوه‌ی یارییه‌كه‌ بوو
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى گه‌ری 38 ى خولی نایابی ئینگلیزی و كۆتا گه‌ڕی یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى پریمه‌رلیگ یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی  سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر لیسته‌ر سیتى تۆمار كرد به‌دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر

دوو گۆله‌كه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان برۆنۆ فێرناندێز  به‌لێدانى سزا و لینگارد تۆماریان كرد له‌خوله‌كه‌كانى 71 ، 98 

بەم ئەنجامەش یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد به‌ 66 خاڵ له‌پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌ و سه‌ركه‌وت بۆ خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی داهاتوو ، لیسته‌ر سیتیش به‌ 62 خاڵ له‌پله‌ى پێنجه‌مدایه‌

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.