Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:28

تەندروستی سلێمانی: لە دوو هەفتەدا هەزار و711 که‌سی تووش بوو به‌ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

ئاماری نوێی چاكبووان له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سلێمانى راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%



بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەزارو 711تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەهه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند،لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو 1711کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە. 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ده‌شڵێت ، له‌ 13 ى 5 ى 2020 تاوه‌كو ئه‌مرۆ  4568 كه‌سی تووش بوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

له‌دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاماری تووشبوو و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان 12450 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 6835 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 491 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.