Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:34

لە زیندانی ئورمیه‌ 2 بەندکراوی کورد له‌سێداره‌ دران

چارەنووسی کەسێکی دیکەش کەبە هەمان مەبەست برابووە ژووری تاکەکەسی نادیارە
کوردستان TV
100%


حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی كورد لەزیندانى  ئورمیە جێبەجێ کرا و چارەنووسی کەسێکی دیکەش کەبە هەمان مەبەست برابووە ژووری تاکەکەسی، نادیارە.


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەرەبەیانی ئه‌مرۆ دووشەممە 27 ى 7 ى 2020 ،  حوکمی سێدارە لانیکەم دوو بەندکراو کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپابوو، لە زیندانی  ئورمیە جێبەجێ کراوە.


هه‌نگاو ده‌شڵێت ، ناسنامەی ئەو دوو بەندکراوە ”عەلی عەبدی“ خێزاندار و لە بەندی ١_٢ و ”ئەمیر حوسێن“ (ناوبانگ نادیار) لە بەندی لاوانی زیندانی ئورمیە ڕاگەیەندراوە.


عەلی عەبدی لە ٩ ساڵ پێش و ئەمیر حوسێن لە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لە زیندانى ئورمیە ڕاگیراون.


هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە. سەرچاوەکانی هەنگاو ئەمڕۆ ڕایانگەیاندووە کە بەندکراوێکی دیکەش بە هەمان مەبەست براوەتە ژووری تاکەکەسی، هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو بەندکراوە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە و دیار نیە لەسێدارە دراوە یان نا.

hengaw.net

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.