شەوی رابردوو شەڕ و پێکدادان لە نێوان خۆپێشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا و هێزە ئەمنییەکان روویدا بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و گوللـەوە لەلایەن هێزی بەرەنگاربوونەوە لەبهرامبهر خۆپیشاندەران خۆپیشاندەرێک کوژرا و ئەوەش دەبێتە یەكەمین خۆپیشاندەر كە لە دەسەڵاتی مستەفا كازمی سهرۆك وهزیرانى عێراق بكوژرێت
بەپێی سەرچاوەکانی ههواڵی عێراقی، هێزی بەرەنگاربوونەوە لە گۆڕەپانی تەحریر و باخچەی ئومە لە ناوەراستی بەغدا بەچڕی هێرشیان کردووەته سەر خۆپیشاندەران لە ئاکامدا خۆپیشاندرێک کوژراوه و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.