وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، مەرجە نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لەدەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە
بەپێی نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كه‌واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره مەرجە نوێیەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل راگه‌یاند
له‌نووسراوه‌كه‌دا هاتووه ، یەكەم مەرج پەیوەستە بە بوونی ئێرباگ و سیستمی ABSی لە ئۆتۆمبێل، بەجۆرێك ئۆتۆمبێلی جۆری پاس لە 14 نەفەر كەمتر، دەبێت بەلایەنی كەمەوە دو ئێرباگی هەبێت و لە 14 نەفەر بەرەو سەرەوەش مەرج نیە ئێرباگی هەبێت .
هه‌روه‌ها لهبهشێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل تەنیا لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری دارایی و ئابوری دەبێت
هەروەها هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی قەڵغان تەنها لەدەسەڵاتی وەزیری ناوخۆدایه ، دهشڵێتا لەگەڵ ئەوەشدا ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەهەمان رسوماتی ئۆتۆمبێلی 4 پستۆن تۆماردەكرێت.
ورده‌كاری و ده‌قی نووسراوی وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان:
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.