Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 22:25

لە ئیدارەی ڕاپەڕین 10 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

‌رەوانەی ماڵەوە کران
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و مانەوەیان لەکەرەنتین و سەنتەرەکانی نەخۆشییەگوازراوەکان و سەرپەرشتی کردنی توشبوان لە لایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستییەوە، ئەمڕۆ 10 توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە و  رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

 

تەندروستی ڕاپەڕین راشیده‌گه‌ێنێت کۆی ژمارەی هاوڵاتیانی چاکبوەوە بو بە 143 کەس، تەندروستی راپەڕین هاوڵاتیانی سنورەکە دڵنیا دەکاتەوە هەمو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنیان و داواشیان لێدەکەن خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکانبن 
 

له‌دواین راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئاماری تووشبوو و چاكبوونه‌وه‌ و گیان له‌ده‌ستدان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان 12450 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 6835 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و 491 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.