لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له‌سنوری قه‌ره‌داغ 500 دۆنم پوش و پاوان سوتا
پۆلیس رایدهگهێنێت ، لە زنجیرە چیاکانی ( فەقیرە، چیای نەوتی ، میریاسی سەروو ) لە سنوری قەرەداغ ئاگرێکی فراوان کەوتەوە، لە پێناو کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ خۆیان گەیاندە شوێنی مەبەست و بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی دارستانی باوەخۆشێن و ئاگرکوژێنەوەی قەرەداغ دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوەو کۆنتڕۆڵی بکەن.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى پارێزگای سلێمانى ده‌شڵێت زەرەرو زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی ( 500 ) دۆنم پوش و پاوان و سەدان داری سروشتی.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن ، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەدەوامە
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.