Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:36

نرخی بەرمیلێک نه‌وتى خاوی برێنت گەیشتە 43 دۆلار و 69 سەنت

نرخی نه‌وت هەڵکشانی بەخۆوە بینی
کوردستان TV
100%

 لە دەسپێکی هەفتەدا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٦٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤٣ دۆلار و ٩٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٤٣ دۆلار و ٣٤ سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر ٠٩:٠٥ بەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخەکە سەدا ٠،٨ هەڵکشانی بەخۆوەبینی و بە ٤٣ دۆلار و ٦٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و لە هەمان کاتدا، نرخی بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٤١ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لەمڕۆدا نیشاندەری نرخی نێودەوڵەتیی دۆلار هاتە سەر ٩٣،٨٤ دۆلار و نزمترین ئاستی لە ئەیلوولی ٢٠١٨وە تا ئێستا تۆمار کرد، ئەمەیش وای کرد داواکاری وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و نرخی نەوت بەرزبوونەوە بەخۆوە ببینێت.

بەڵام زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین کە دوو وڵاتی خاوەن گەورەترین ئابووری جیهانن، هاوکات دوو گەورە بەکارهێنەری نەوتن وای کردووە مەترسییەکان لەسەر کەمبوونەی داواکاری لەسەر ئەو سووتەمەنییە زیاتربێت.

دوای ئەوەی ئەمریکا کۆنسولخانەی چین-ی لە شاری هیوستن داخست و کۆنسولخانەکەی بە ناوەندی سیخوڕیکردن و دزینی باوەڕ ناوبرد، حکوومەتی چین وەک کاردانەوەیەک کۆنسولخانەی ئەمریکای لە شاری چینگدو داخست، ئەم کارانەیش ناکۆکی و گرژییەکانی نێوان واشنتۆن- پەکین-یان زیاتر کرد.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیهاندا، خواست لەسەر نەوت تاڕادەیەک کەمە و ئەمەیش کاریگەری لەسەر زیاتر بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوت هەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی زانکۆی جۆنس هۆپکینس بڵاوی کردوونەتەوە، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای (Covid-19) لە سەرتاسەری جیهاندا ١٦ ملیۆنی تێپەڕاندوە، لەڕووی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ئەمریکا بە ٤،٢ ملیۆن حاڵەت لە ریزبەندی یەکەم، بەڕازیل بە ٢،٤ ملیۆن لە ریزبەندی دووەم و هیندستان بە ١،٤ ملیۆن لەریزبەندی سێیەم دێت.

هەروەها بەپێی داتا هەفتانەییەکانی کۆمپانیای "Baker Hughes"ی تایبەت بە خزمەتگوزاری نەوت، ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرە نەوت لە ئەمریکا لە هەفتەی ١٨-٢٤ی تەمووزدا، بەراورد بە هەفتەی پێشتر سەکۆیەک زیادی کردووە و لە دوای ١٨ هەفتە لە کەمبوونەوەی بەردەوام یەکەمجارە لە ١٣ی ئادارەوە تا ئێستا ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندی بیرە نەوت زیاد بکات و گەیشتووەتە ١٨١ سەکۆ.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.