Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:18

‌هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریه‌کى بڵاوکرده‌وه‌

چه‌ند شه‌قامێك به‌ربه‌ست كراون
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، سایدی رۆیشتن له‌بازگه‌ی تاسڵوجه‌وه‌ بۆ ناو تاسڵوجه‌ و رێگه‌ی نێوان سلێمانی-دوكان، واته‌ له‌سه‌ر پرده‌كه‌وه‌ به‌ربه‌ست كراوه‌، له‌ئێستادا تیمه‌كانی شاره‌وانی كاری تێدا ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها شۆفێران ئادارده‌كاته‌وه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ سایدی له‌ سلێمانیه‌وه‌ رۆیشتن بۆ تاسڵوجه‌ به‌ته‌نیشتی پرده‌كه‌دا به‌ربه‌ست كراوه‌ و تیمه‌كانی شاره‌وانی كاری تێدا ده‌كه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی داوا له‌ شۆفێران ده‌كات، وه‌ك رێگه‌ی جێگره‌وه‌ و هاتوچۆكردنیان بۆ تاسڵوجه‌ یاخود قه‌زای دوكان، رێگه‌ی ناو ماڵه‌كانی تاسڵوجه‌ به‌كاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.