Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 13:59

هونه‌رمه‌ند و شاعیری عێراقی (سه‌باح هیلالـی) کۆچی دوایکرد

له‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵی
کوردستان TV
100%

سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی رایگه‌یاند" به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 27-7-2020 شاعیر و هونه‌رمه‌ند  (سه‌باح هیلالـی)  له‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵی دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد"

هه‌روه‌ها سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق رایگه‌یاند" شاعیر و هونه‌رمه‌ند  (سه‌باح هیلالـی)  دوای ململانێ له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد ، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان ئارسته‌ی  خێزان و هه‌ودارنی ده‌كه‌ین"

هونه‌رمه‌ند و شاعیر(سه‌باح هیلالـی) له‌ ساڵی (1969) له‌شاری به‌غدا له‌دایك بووه‌، به‌شداری چه‌ندین كاری هونه‌ری میللی و شانۆگه‌ری و به‌رنامه‌ی  كۆمیدی ته‌له‌فزیۆنی كردوه‌، هه‌ودارێكی زۆری له‌عێراق و وڵاتانی عربی هه‌بوو، زیاتر وه‌كو شاعیری لیركی ناسرابوو.

وه‌رگێران دارشتنه‌وه‌ی : كامران

السومریة

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.