Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:19

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی وەک بەشدارێکی سەرەکی حکومەت، پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/7/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و پشتگیریکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە یەکێتی وەک بەشدارێکی سەرەکی پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات . گوتیشی کێشەی لایەنە سیاسییەکان نابێت لە دامودەزگا حکومییەکاندا ڕەنگ بداتەوە و پێویستە ھەموو لایەک بە پشووفراوانییەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی بە دانوستان ھەموو کێشەکان چارەسەر بکەین.چونکە ھەموو دەسکەوتەکانمان ئەنجامی یەکڕیزی و تەباییمان بووە. بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدەین ھاوکار بین بۆ ئەوەی ئەو دۆخە سەختە و قەیرانەکان تێپەرێنین.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە خەڵکی ھەرێمی کوردستان، وێڕای تەحەمولکردنی سەختییەکان، نیگەرانن لە گرژیيە ناوخۆییەکان و چاوەڕوانن لایەنەکان دۆخێکی لەباری سیاسی برەخسێنن. گوتیشی حکومەتی ھەرێم حکومەتی ھەموو هەرێمی کوردستانە و پێویستە گشت لایەنە بەشداربووەکانی حکومەت پشتگیريی لە کارنامەی حکومەت بکەن، چونکە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم، بەرنامەی ھاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتە.

سەرۆکی حکومەت جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێم ھەموو تواناکانی خستووەتە گەڕ ، بۆ ئەوەی ئەو رەوشە ئابووری و تەندروستییە نەخواراوە تێپەڕێنێت و دۆخی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان باشتر بکات ، بۆ ئەم مەبەستەش چاوەڕوانی پالپشتیی ھەموو لایەنەکانە.

5

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.