Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:07

ئه‌و هاووڵاتییه‌ی له‌ باخی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌دا کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا چوار مووچه‌ی هه‌بووه‌

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕائید بارزان عوسمان، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ باره‌ی خۆكوشتنی هاووڵاتییه‌ك له‌ ناوباخی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌یه‌ك تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه‌، به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كۆچكردووه‌ وه‌ نییه‌ و به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌و هاووڵاتییه‌ هه‌ژار نه‌بووه‌ تا له‌به‌ر هه‌ژاری خۆی بكوژێت به‌ڵكو چوار مووچه‌ی هه‌بووه‌ و كه‌ سێ مووچه‌ی له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بووه‌ و مووچه‌یه‌كی تریشی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی كارو كارو باری كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ واته‌ كاوه‌ مووچه‌ی كه‌م ئه‌ندامی و مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی به‌ركه‌وتنی چه‌كی كیمیایی و مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان كه‌ هی دایكیه‌تی هه‌بووه‌ و جیا له‌وه‌ش خانه‌واده‌كه‌ی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا ناسراون و خاوه‌نی گه‌راج و كه‌سایه‌تی تایبه‌تن.

گوتیشی: كاوه‌ به‌ر له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ خۆكوشتنی، هه‌وڵی خۆسووتاندنی داوه‌ و گوتویه‌تی كه‌ بىری منداڵه‌كانم ده‌كه‌م و بۆیه‌ ناوبراو له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ نه‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ی هه‌ژاری.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.