سهرۆك بارزانی، له بروسكهیهكدا سهرهخۆشی له خانهوادهی دایكه عائیشهی دایكی شههیدان دهكات.
دهقی بروسكهكه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی سێ شەهیدی کوردستان، خاتوو دایکە عایشەم پێ گەییشت. دایکە عایشەی بەهەشتی، نموونەی خۆڕاگری و ئازایەتی بوو و بۆ هەموو تاکێکی کوردستان مایەی شانازییە.
خۆم شانازیی ئەوەم هەبووە بە خزمەتی بگەم و وانەی خۆڕاگری و کوردایەتی لێوە فێر ببم. لەم کۆستە گەورەیەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی دایکە عایشە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواكارم ڕوحی پاکی دایکی شەهیدان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی ٢٧ـی ٧ـی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.