Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 20:31

سەرۆکی حکومەتی هەرێم سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە

ئەو سکاڵانەی کە ھەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە
کوردستان TV
#7
100%


نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: سەرۆکی حکومەت،  سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، ئەو سکاڵانەی کە ھەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە، كه‌ گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دژی هیچ ڕۆژنامەنووسێک تۆمار نەکردووە، وەک هەندێک سایت بڵاویان کردووەتەوە . ئەو سکاڵانەی کە ھەبووە لە لایەن داواکاری گشتییەوە بووە لە سەر ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی کەرەنتین، گومانیان دەخستە سەر ھەبوونی پەتاکە و خەڵکیان بۆ سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستییەکان ھان دەدا. ئەم بابەتەش تەنیا پەیوەندیی بە داواکاری گشتییەوە ھەیە.


نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/7/27

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.