Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 07:17

بۆچی خشڵ ره‌نگی پێست ده‌گۆرێت؟

بۆچی خشڵ ره‌نگی پێست ده‌گۆرێت بۆره‌نگی سه‌وز ؟
کوردستان TV
100%

له‌وانه‌یه‌ زۆرێك له‌ ئافره‌تان ،كه‌ حه‌زده‌كه‌ن  به‌به‌رده‌وامی زێر و خشڵ له‌به‌ر بكه‌ن ، به‌تایبه‌تی ئه‌نگوستیله‌ و ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ دركیان به‌وه‌ كردبێت ، هه‌ندێك جار شوێنی زێره‌كه‌ ره‌نگی پێست  ده‌گۆردرێت بۆ ره‌نگی سه‌وز، هۆكاریش زۆرن ده‌بێ به‌ چه‌ندین رێگاو شێواز خۆمانی لێ بپارێزین.

خشڵ و ره‌نگی سه‌وزی پێست

هۆكاری یه‌كه‌م بۆ گۆڕینی ره‌نگی پێست ، ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ جۆری  دروستكردنی كه‌لوپه‌له‌كه‌ ، له‌وانه‌یه‌ هه‌رزانی هۆكارێك بێت ئه‌و كه‌له‌په‌لانه‌ی له‌ ماده‌ی (مس ) دروست كراوه‌ ببێته‌ فاكته‌رێك بۆ گۆرینی ره‌نگی پێست،به‌ تایبه‌تی ئه‌و پێسته‌ی كه‌ ماده‌ی ترشلۆكی زۆره‌ له‌ ئه‌نجامدا ده‌بێته‌ هۆكاری دروست بوونی ئاره‌قه‌ كردن ، وای لێده‌كات  پێست ماده‌ مسه‌كه‌ هه‌ڵمژێت.

لێره‌دا پسپۆران ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵ له‌ده‌ست كردنی ئه‌نگوستیله‌ وئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ ، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئاره‌قه‌ كردنی پێست ، له‌گه‌ڵ خۆی ماده‌یه‌كی خێیاوی  ره‌نگی سه‌وز ده‌ر ده‌كات ،  ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكاری جۆره‌  پێكهاته‌یه‌كی كیمایی له‌ناكاو ، بۆیه‌ به‌یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كان داده‌نرێت  بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی پێست بگۆردرێت بۆ ره‌نگی سه‌وز .

مه‌رج نیه‌ ته‌نیا ،خشڵ  كه‌ له‌ ماده‌ی مس ، دروست كرابێت ، ره‌نگی پێست بگۆرێت به‌ڵكو ماده‌ی زیوش هه‌مان ئه‌نجامی هه‌یه‌ به‌هه‌مان هۆكاریش ره‌نگی پێست ده‌گۆردرێت ،ئه‌و خشڵه‌ی له‌ زێریش دروست كراوه‌ ، هه‌مان كاریگه‌ری  هه‌یه‌ ،چونكه‌ وه‌كو زانراوه‌ ، زێر به‌هۆی كانزاكانی تر ،به‌هێز ده‌بێت له‌وانه‌ش ماده‌ی مس.

چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ ده‌كرێت

پێویست ناكات  واز له‌ خشڵ و زێر بهێنیت ، ده‌توانیت به‌ به‌رده‌وامی له‌ ده‌ستت بكه‌یت و ده‌توانیش كۆنترۆڵی كێشه‌ی گۆرینی پێستت بكه‌یت له‌رێگه‌ی گرنگی دان، به‌ شوشتنی  و پاكردنه‌وه‌ی خشڵ وزێر هه‌فتانه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگه‌كان نه‌گوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ر پێست.

تاده‌كرێت له‌ تیشكی به‌هێزی رۆژ  دوور بكه‌وه‌وه‌  ، له‌ كاتی له‌به‌ركردنی خشڵ و زێر جه‌سته‌ت زۆر ماندوو نه‌كه‌یت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ نه‌كه‌یت ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری گۆڕینی ره‌نگی پێست  هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا.

له‌ كۆتاییدا،پسپۆران وا به‌باش ده‌زانن كه‌ له‌ كاتی به‌رده‌وام بوونی كێشه‌كه‌،ده‌بێ جۆری خشڵ وزێره‌كه‌ بگۆردرێت ، واته‌ ئه‌نگوستیله‌ و ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ كه‌ له‌ ماده‌ی  پۆلاین  دروست كراون، له‌ ده‌ستت بكه‌یت ، ده‌تواندرێت خۆراگر بێت پێست له‌ گۆڕینی ره‌نگ  بپارێزێت .

وه‌رگێران ودارشتنه‌وه‌ی : كامران

ژێده‌ر : msn    

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.