پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، سی كه‌سیان به‌تۆمه‌تی دزینی كێبڵ و وایه‌ر له گه‌ڕه‌كی كوردستان ده‌ستگیركرد، له‌گه‌ڵ تۆمەتبارێک بە ناوی (ا.س.هـ) دەستگیر بكه‌ن، بڕی (80) مسقاڵ زێڕ لە ماڵێک دزی بوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی هه‌ولێر هاتووه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان نووسینگەی ڕۆژئاوا ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی دزیکردن لە گەڕەکی برایەتی، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو، لەمیانەی لێکۆڵینەوەکانیاندا دەرکەوت کەوا بڕی (٨٠) مسقاڵ زێڕ لە ماڵێک دزراوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، توانرا تۆمەتبارێک بە ناوی (ا.س.هـ) دەستگیر بکەن، کە بەپێی ماددە (٤٤۳) بەند کراوە و زێڕەکەش ڕادەستی خاوەنەکەی کراوەتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر رایگه‌یاند: لە بازاڕی سیم لە گەڕەکی کوردستان، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ی.ف.م) و (و.ب.س) لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی دزینی کۆمەڵێک وایەر و کێبڵ دەستگیر کرد، تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند کران و درانە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.