Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:30

نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى دایکى شه‌هیدان ده‌کات

دایکە عایشە ناسراو بە دایکی شەهیدان كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ى دایكى شه‌هیدان كرد، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهربانیى خۆى.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خورشید عوسمان یووسف، كوڕى خوالێخۆشبوو دایكه‌ عایشه‌ى دایكى شه‌هیدان كه‌ ئه‌مڕۆ كۆچى دوایى كرد، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان كرد.

نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دایكى شه‌هیدان، پرسه‌ى دایكه‌ عایشه‌ى به‌ پرسه‌ى خۆیان زانى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى بخاته‌ به‌ر به‌زه‌یى و میهربانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌واییش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز خورشید عوسمان یووسف، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌ى دایكى شه‌هیدانى به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند بۆ هاوسۆزى و هاوخه‌مییان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یاندا.

دایکە عایشە ناسراو بە دایکی شەهیدان، بەهۆی نەخۆشییەوە لەنەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کۆچی دوایی کرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.