كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەك وەزیر بهردهوامه و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی ھەنوكەیی ھەرێمی كوردستان دەكرێت، سبەی سێشەممە باسی دۆخی دارایی و بارودۆخی خەڵک تاوتوێ دهكرێت.
پهیامنێری كوردستان تیڤی له ناو باڵهخانهی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند: لە دانیشتنی ژمارە شەشی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لە میانی گفتوگۆی نێوان پەرلەمانتاران و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە باسکردنی دۆخی ھاووڵاتییان، بژێوی و ژیانییان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بهردهوامه، سبەی سێشەممە باس لە دۆخی دارایی، مووچە و بژێوی ھاووڵاتییان دەکرێت.
گوتیشی: لەسەر دۆخی تۆپبارانی ناوچە سنوریەکان و شەڕی تورکیا و پەکەکە وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.
لە ئێستادا سەرەنجی پەرلەمانتاران وەرگیراوە و راپۆرتە ئامادەکراوەکان لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند خراونەتە روو چاوەرێی روونکردنەوە و وەڵامی وەزیرە پەیوەنددرەکان دەکەن
لە دوای ئەوە دۆخی کۆرۆنا باسدەکریت و وەزیری تەندروستی بەشداری کۆبوونەوەکە دەبێت.
بەهۆی کەمی کات دوای دۆخی کۆرۆنا کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پهرلهمانی كوردستان هەڵدەگیرێت بۆ كاتژمێر 10 بهیانی.
ئاماژهی بهوهشكردووه، پرسی ئابووری و موچەی فەرمانبەران باسدەکرێت کە وەزیری دارایی بۆ کۆبوونەوەکەی بەیانی بەشدار دەبێت و لەلایەن لیژنەی داراییەوە لەپەرلەمان راپۆرت ئامادەکراوە و راپۆرتەکە بۆ وەزیری دارایی دەخرێتە روو.
دواتر سەرەنجی پەرلەمانتاران وەردەگیرێت و وەزیری دارایی روونکردنەوە و بەرچاو روونی لەسەر دۆخی دارایی و موچەی فەرمانبەران بۆ رای گشتی روون دهكاتهوه.
دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (6)ی ئاساییی خولی بههارهى رۆژی دووشهمه رێككهوتی 2020/7/27ى راگهیاند بوو.
داڕشتنهوهی ههواڵ - سامان ڕواندزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.