Erbil 38°C سێشەممە 21 کانوونی دووەم 03:53

چنار سەعد : پێویستە چوارچێوەیەک بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی دابندرێت

بۆ ئایندە پێویستە لایەنە سیاسییەكان هەوڵی جیدی بدەن بۆ بەهێزكردنی پەرلەمان
چنار سەعد : پێویستە چوارچێوەیەك بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی دابنرێت
کوردستان TV
100%

چنار سەعد عەبدولڵا  ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداربوونی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان رایگەیاند كە بابەتی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكان و نێو ماڵی كورد پەیوەستە بە هەموو تاكێكی ئەو كۆمەڵگەیە و تەنها سیاسییەكان ناگرێتەوە .

 

روونیكردەوە كە دۆخی هەرێمی كوردستان بەهۆی كاریگەری ئابووری و تەندروستی و ئەو پەتایەی كۆرۆنا و كێشەو گرفت و قەیرانەكانی سەرتاپای عێراق و دواتر ئەو لێكەوتانەی دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر , ئەوانە هەمووی كۆمەلێك بەربەست بوون  كە هاتنه پێش بۆ چۆنیەتی شێوازی ئیدارەدان و بەرێوەبردن ، بۆیە تاكە زەمانەت بۆ دەربازبوون لەو كێشانە یەكبوون و یەكهەڵوێستی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستانە

 


گوتیشی لە بیرمان نەچووە هەر دوێنی بوو كاتیك تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر شەنگال و دەشتی نەینەوا و خەڵكیكی زۆر دووچاری ئاوارەیی  دەربەدەری بوونەوە  . بەڵام بە خۆشحاڵیەوە بەهەوڵی جەنابی سەرۆك بارزانی توانیمان ئەو دوژمنە دڕندەیە بشكێنین ، ئەوەش ئەزموونێكی پرشنگداری بۆ هەرێمی كوردستان مسۆگەر كرد لە دەرەوەو ناوەوەی كوردستان . ئەو پێگەیەش بە یەكهەڵوێستی هێزە سیاسییەكانی كوردستان دروست بوو ، پێكەوە توانیمان دوژمن بشكێنین و ئەزموونێكی سەركەوتوو بوو  

خاتوو چنار روونیكردەوە كە  ئێستا هەڕەشەكان زۆر جدیین , ئەزموونەكان پێمان دەڵێن كە ئەو هەرێمە هەڕەشەی جیدی لە سەرە .بۆیە پێویستە چوارچێوەیەك بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی دابنرێت ، هەر لایەنێك یان گروپێك هەرەشەی بكاتە سەر رێگای لێ بگیرێت .


سەبارەت بە رۆڵی پەرلەمانی كوردستان گوتی : پەرلەمانی كوردستان وەك دامەزراوەیەكی شەرعی پێویستە هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر بەو هەڵوێستە نامەسئولانەی میدیاكان و نەكەونە ژێر كاریگەری ، كە بەداخەوە هەندێ جار دەكەونە ژێر ئەو هەژموونە و بارگرژی دروست دەبێت


بەرای ئەو رایگەیاند  بۆ ئایندە پێویستە لایەنە سیاسییەكان هەوڵی جیدی بدەن بۆ بەهیزكردنی پەرلەمان ، بەلایەنی كەم نیوەی ئەندامانی سەركردایەتی پارتەكان بن بۆ ئەوەی دەسەلاتی سیاسی بێَتە ناو ئەو دامەزراوەیە و رێگری لە هەر كیشەیەك بكات كە دروست دەبێت
 

لە كۆتایی بەرنامەكە چنار سەعد رایگەیاند هیوادارین ئەوەی لە رابردوو بینیمان روونەداتەوە و لەو كابینەیە پێویستە بە جیدی كار بكریت و ئەو دۆخەش ئەوە دەخوازێت .


گوتیشی بیگومان ئەوەی بینیمان لە دوێنێوە باڤل تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكیتی نیشتیمانی و كۆبوونەوەی لە گەڵ بەرێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مایەی دلخۆشیە بۆ خەڵكی كوردستان و ئەو پەیامەی ئەمڕۆش گرنگە كە داوا دەكرێت پەرلەمان تێكەڵی پرسە سیاسییەكان نەكرێت زۆر گرنگیشە لە لایەن لایەنە سیاسییەكان بەدواداچوونی بۆ  بكرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.