له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، كۆمه‌ك و هاوكاری به‌خشرایه هه‌زار و پێنج سه‌د خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەمرۆ بەئامادەبوونی کوێستان محمد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و جێگری پارێزگاری هەولێر هێمن قادر لەرێورسمێکدا گروپی کاری خێرخوازی كۆمه‌كى مادى به‌سه‌ر 1500 کەس لە خاوه‌ن پێداویستی تالاسیمیا و ئۆتیزم و بیكۆڵ و كورته باڵا و نابینایان و نابیستان و هیمۆفیلیا و ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى ژین دابه‌ش كرد .
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر رایگەیاند : ئەم توێژانە شایستەی خزمەتی زیاترن و ئەوەی لەتواناماندا بێت درێغی ناکەین بۆ خزمەتکردنیان .
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كانی حكومه‌ت بڕیاره وه‌زاره‌تی كار و كارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی دوای جه‌ژنی قوربان له پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری كوردستان بڕی سه‌د هه‌زار دینار وه‌ك هاوكاری به‌سه‌ر سه‌د و چڵ هه‌زار خانه‌واده‌ی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پڕۆسه‌ی ناونوسین ده‌ست پێده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.