Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 18:36

چەند کاتیۆشایەک ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی تاجی کرا

هێزەکانی ئەمریکای تێدایە
کوردستان TV
100%

چەند کاتیۆشایەک ئاراستەی بنکەی سەربازی تاجی کرا له‌ بەغدادی پایتەختی عێراق كرا.

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، کەمێک پێش ئێستا لە رێگەی ژمارەیەک موشەکی کاتیۆشا بنکەی تاجی لە باکوری بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە کرایە ئامانج، تائێستا زیانەکانی مادی و گیانی نه‌زاندراوه‌.

لەماوەكانی رابردوودا، چەندین جار هێرشی موشەکی ئاراسته‌ی بنكه‌ سەربازییەکانی هاوپه‌یمانان له‌ بەغدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق كراوه‌، مانگی رابردووش هێزێکی دژە تیرۆری عێراق چەندین سەرکردەی حزبوڵایان دەستگیرکرد، بەتۆمەتی هەڵدانی موشەک و بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانە و شوێنە هەستیارەکان.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.