بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ،سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایدهگهێنێت، حزبوڵڵای لوبنان یاری به ئاگر ده‌كات.
دوابه‌دوای پشێوی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه سنورییه‌كانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ لوبنان نه‌ته‌نیاهۆ گوتی: هه‌رچه‌نده حزبوڵڵا نكوڵی ده‌كات له‌وه‌ی هیچ ئاڵۆزییه‌ك ڕوویدابێت،به‌ڵام ئه‌وان یاری به‌ئاگر ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ته‌واوی به‌رپرسیارێتی هه‌ر هێرشێك له لوبنانه‌وه بكرێته سه‌ر ئیسرائیل، ده‌كه‌وێته سه‌ر حزبوڵڵا و حكومه‌تی لوبنان.
نه‌ته‌نیاهۆ هۆشداری دا‌و رایگه‌یاند: حزبوڵڵا یاری به ئاگر ده‌كات و وه‌ڵامی ئیسرائیل زۆر توند ده‌بێت.
شایانی باسه دوێنێ دووشه‌ممه شه‌ڕه ته‌قه له نێوان هێزه ئاسایشییه‌كانی ئیسرائیل و میلیشیا چه‌كداره‌كانی حزبوڵڵا له ته‌واوی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل‌دا دروست بوو.
ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.