Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:55

په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ردۆخی دارایی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی7ی2020 له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بێت و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت.

به‌پێی كار و كارنامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ ڕاپۆرتی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئابووری و دارایی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ‌په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێیڕاگه‌یاندین: وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیری  پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.