Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 23:50

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له‌ پارێزگای کرمانی ئێران روویدا

به‌ گوڕی 4.8 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.8 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ پارێزگای كرمان له‌باشووری ئێران روویدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ری رووسیا ئه‌لیۆم رایگه‌یاند: بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 4.8 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر به‌ قووڵایی 10 كیلۆمه‌تر له‌باشووری ئێران روویداوه‌.

شایانی باسه‌  نیمچه‌ رۆژانه‌ بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ئێران رووده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر پلێتی بوومه‌له‌رزه‌ی سه‌ره‌كی.

هه‌روه‌ها ئه‌ركان عوسمان ، یاریده‌ده‌ی جیۆلۆجی له‌زانكۆی سۆران له‌بابه‌تێكیدا نووسیویه‌تی: نزیكه‌ی 60-70 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا پلێتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ پلێتی ئێرانی توشی پێكداكێشان بوون كه‌ تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه‌ به‌ڕێژه‌ی 1-3سم له‌ساڵێكدا. له‌م ڕووداوه‌شدا پلێتی عه‌ره‌بی چووه‌ ژێر پلێتی ئێرانه‌وه‌و زۆرترین شكان و لێكترازان و چه‌مانه‌وه‌ی هه‌رێمی و گه‌وره‌ی له‌چینه‌ به‌ردییه‌كان دروست كردووه‌

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.