چه‌ند ماڵێكی گه‌ڕه‌كی زێڵندرۆڤ له باشووری رۆژئاوای به‌رلین،تووشی چه‌ند دزییه‌كی سه‌یر ده‌بنه‌وه كه پاڵه‌وانه‌كه‌ی رێوییه‌ك بووه‌و 100 جووته پێلاوی دزیوه.
له‌مباره‌یه‌وه راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردۆته‌وه كه چه‌ند پێڵاوێك له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌كان دزراوه ،ئه‌مه‌ش وایكردووه دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه خۆپارێزی بكه‌ن و ووشیار ببنه‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش كریستیان مایه‌ر،یه‌كێك له دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه توانیویه‌تی چاودێری دزه‌كه بكات و ئاشكرای بكات.
هه‌روه‌ها مایه‌ر سێ جووت له پێڵاوه دزراوه‌كانی دۆزیوهتهوهـ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ئه‌و پێڵاوه ره‌نگ شینه وه‌رزشییه بدۆزێته‌وه كه رێوییه‌كه دزیبووی .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.