Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 16:30

دوو خوشکی کاوە‌حه‌مه‌ئه‌مین ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر مه‌رگی براکه‌یان بۆ ڕای گشتی خسته‌ ڕوو

براكەمان چوار مووچەی هەبووە و هەژار نەبووە
کوردستان TV
100%

دوو خوشكی كاوە حەمەئەمین: براكەمان چوار موچەی هەبووەو دۆخی دارایی باش بووە كێشەی لەگەڵ خێزانەكەی هەبووە بە هەرچوار موچەكەی (900هەزار) دینار دەكات

ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دوو خوشكه‌كه‌ی كاوه‌ حمه‌ ئه‌مین بۆ ڕای گشتی

به‌ناوی دوو خوشكی كاوه‌وه‌ بۆ ڕای گشی کاوە حمە ئه‌مین ساڵح هیچ کە سێک قسەوشتی نەشیاونەخاتەپاڵی کاوە دۆخی دارایی باش بووە وخاونی چوار موچە بوە، به‌بڕه‌كانی (400)هەزار دینار برینداری چه‌كی كیمیاوی، (150)هەزار دینار کەمئەندامی، (250)هەزاردینار زیندانییانی سیاسی و (100)هەزار شەهیدانی دایکی.

كاوه‌ مانگانه ‌بڕی (400) هەزار دیناری وەکالەتی کردبویه‌وه‌ بۆ خێزانی بە بەڵگەوە ته‌نها بۆکرێ خانوه‌کەی و کارەبای مولیدە، کاوە کیشەی خێزانی هەبووە ،پێش10 ڕۆژ ڕۆشتین به‌شوێنیدا بۆماڵی براكه‌ی له‌ ناحیه‌ی سیروان بی هێنینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاوه‌ زۆر بێتاقه‌ت بوو بۆ منداڵه‌كانی، ده‌ی وت ئاگر له‌ ناو دڵمه‌ بۆ منداڵه‌كان له‌قسه‌كردنمان له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌وه‌ی وت، کێشەی دۆخی دارایی نییە به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاوه‌ ناگونجێم و نایه‌مه‌وه‌، به‌ڵام ئێستە دەڵێت کێشەم داراییە دوورە لەڕاستی ئێمە،وه‌ بۆ هەموانی ڕون دەکەینەوە کاوە هیچ نوسراوێکی جێ نەهێشتووه‌ له‌پاش خۆی ته‌نانه‌ت كاوه‌ خوێنه‌واری باش نه‌بووه‌‌ نه‌ی زانیوه‌ بنوسێت،هەرکەسێك ئەونامەی نوسیوە ودروستی کردوە ئەبێ ڕونی کاتە وە هەرمەرامێکی هەبوە دادگالی کوڵینەوەی خوی دەکات کاوە ٢٦مانگی پێشوهە وڵی داخۆی بسوتێنێت نەمانهیشت، لە بەروەی داوای منداڵەکانی کردبوخێزانی وماڵی خەزوری ڕێیان پێ نە دابو دوواجارچوە لای حاکم داوایی بینینی منداڵەکانی کرد٣عەریزەی دا تامنداڵەکانی ببینیت، كاوه‌ 2 پارێزه‌ری هه‌بوو خێزانیشی 1 پارێزه‌ری هه‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو دوواجار بڕیاردرا كاوه‌ له‌ سیروان منداڵه‌كانی ببینێت.

بەڵام دووای مانگونیوێک خێزانی هیشتی منداڵەکانی ببینێت ئەویش پارێزه‌ره‌كان بڕیاریاندامنداڵه‌كان ببینێت چونكه‌ هه‌رسێ پارێزه‌ره‌كه‌ ده‌یان زانی كاوه‌ بۆ منداڵه‌كانی زۆر بێتاقه‌ت بووه‌،ماوه‌یه‌ك پێش ئه‌و بڕیاره‌ لە تامه‌زرۆبوون بۆ دیداری منداڵەکانی هەوڵی داخۆی بسوتێنێت ، پێشمانی وت ماڵی خه‌زورانم ئه‌وان هۆكاربوون هه‌وڵی خۆسوتاندنمداوه‌،هەفتەیەک پێش ئێستە کاوە وتی، پەلاماریانداوم لە پشت باخی گشتی بە بۆکس خنجەرلێیان دابو شوێنه‌واری پێوه‌ بوو 10 ڕۆژ پێش مردنه‌كه‌ی كاوه‌ وتی ئه‌وكه‌سانه‌ی لێیانداوم ده‌مووچاویان هه‌ڵ به‌ستبوو، بەسەیارە کە وتونەتە دووام پێمان وت، شکات بکە وتی لە کێی بیکەم نه‌م ناسیوون، پێشترجە نجاربە ئاشکراماڵی خە زوری لێیان داوە بۆ ئێمە گومانمان هەیە براکەمان خۆی خۆی خنكاندبێت یان خنكێندرابێت، گومانمان هه‌یه‌ له‌ مردنه‌كه‌ی داوا لەیاسادەکەین ولە ڕوۆژنامەنوسان و هەمو کەس وکاری شه‌هیدان وبرینداران ودۆستانی کاوە لایەنانی پێوە ندیدارئەمە قبوڵ نەکەن داوابکەن یاسا سەروەربێت.

کاوە کێشەی لە گەڵ هیچ حزب ولایەنێک نەبووە ته‌واوی ئه‌و قسانه‌ی ناو نامه‌كه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌ نامه‌ی براكه‌ی ئێمه‌ نه‌بووه‌ وه‌ك نوسیومانه‌ كاوه‌ خوێنه‌واری باش نه‌بووه‌ نه‌ی زانیوه‌ بنوسێت و ته‌واوی شته‌كانی ئێسته‌ لای پۆلیسه‌ و جگه‌ له‌ مۆبایل و وه‌ره‌قه‌یه‌كی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی له‌سه‌ره‌ هیچی كه‌ی پێنه‌بووه‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی خۆمانی له‌سه‌ربووه‌،وه‌ لێرەشەوە قبوڵی ناکەین لە هیچ کەس قسەی نەشیاو بکات لێرەوە بە هەموئەوکەسانە دەڵێن، کە دەستی هاوکارییان درێژکردووە پێویست ناکات كه‌س ده‌ستی هاوكاری بۆ منداڵانی براكه‌م درێژ بكات چونكه‌ هه‌مووكه‌س ئێمه‌ ده‌ناسێت و براكه‌شم دۆخی دارایی باشبووه‌ پێیویست به‌ هاوكاری كه‌س نه‌بووه‌ منداڵه‌كانیشی له‌مه‌ودوواش پێویستییان به‌هاوكاری كه‌س نییه‌، دایكیشیان ئه‌گه‌ر ناتوانێت به‌خێویان بكات ئه‌وه‌ بیان داته‌وه‌ به‌خۆمان ئێمه‌ منداڵی خۆمانن و خۆمان به‌خێویان ده‌كه‌ین.

شنۆ حمه‌ ئه‌مین ساڵح، خوشكی كاوه‌ ڕۆشنا حمه‌ ئه‌مین ساڵح، خوشكی كاوه

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.