ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كۆگاكانی سووته‌مه‌نی له پارێزگای كرمانشان روویداو بووه هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند بارهه‌ڵگرێكی سووته‌مه‌نی ئاگری تێبه‌ربێت.
له‌مباره‌یه‌وه پارێزگاری كرمانشان رایگه‌یاندووه كه ئاگرێكی گه‌وره له پاركینگی بارهه‌ڵگره‌كانی سووته‌مه‌نی كه‌وتۆته‌وه و سه‌ره‌تا بارهه‌ڵگرێك ئاگری تێبه‌ربووه ، دواتریش ئاگره‌كه بۆ بارهه‌ڵگره‌كانی دیكه په‌ڕیوه‌ته‌وه.
هاوكات كه‌یوان مه‌له‌كی، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌رگری شارستانی كرمانشان رایگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی كه شوێنه‌كه ئاگری گرتووه ،ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه شه‌ش بارهه‌ڵگری هه‌ژاندووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌كاتژمێر 10 به‌یانییه‌وه 100 كه‌س له پیاوانی به‌رگری شارستانی و 23 ئۆتۆمبێڵی ئاگر كوژێنه‌وه خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.