هێمن قادر ،جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، له لێدوانێكدا به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگه‌یاندووه : تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێكمان نییه له رۆژانی جه‌ژن قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نین، ته‌نها ئه‌و شوێنه گشتییانه نه‌بێت كه ده‌بنه هۆكاری قه‌ره‌باڵغی و كۆبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنی هاووڵاتییان به داخراوی ده‌مێننه‌وه و ئه‌وانی دیكه ئاسایی ده‌بێت وه‌ك رۆژانی پێش جه‌ژن.
هه‌روه‌ها گوتی: بڕیاره‌كه وایه له‌ناو شار هیچ قه‌ده‌غه‌كردنێكی هاتوچۆ نابێت تاوه‌كو ره‌وشه ته‌ندروستییه‌كه ئه‌گه‌ر به ئاراسته‌یه‌كی دیكه نه‌ڕوات، ئه‌و كاته‌یش بڕیارده‌ده‌ین چۆن ده‌بێت.
هێمن قادر ده‌رباره‌ی نوێژی جه‌ژنیش رایگه‌یاند :به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بڕیاردراوه نوێژی جه‌ژن نه‌كرێت بۆیه له هه‌ولێریش نوێژی جه‌ژن قه‌ده‌غه ده‌بێت و چونه سه‌رقه‌برانیش رێپێدراو نییه.
گوتیشی: قوربانیكردن له قه‌سابخانه‌ی گشتیی هه‌ولێر ده‌بێت، وه‌ك جه‌ژنه‌كانی رابردوو له رۆژانی جه‌ژندا قه‌سابخانه كراوه ده‌بێت و هاووڵاتییان ده‌توانن له‌وێ قوربانییه‌كانیان سه‌ربڕن.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌رباره‌ی هاتنی گه‌شتیارانیش بۆ ناو شاری هه‌ولێر گوتی: به‌پێی به‌یانی ژماره 44ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌نێوان شاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌واته هیچ گه‌شتیارێك بۆی نییه داخڵی ناو شاری هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بێت، جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه زۆر پێویستن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشته‌جێی ناو شاری هه‌ولێرن یان ئیقامه‌ی شاری هه‌ولێریان هه‌یه ئه‌ویش له‌ڕێگای ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن ته‌نسیقیان بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی داخڵی ناو شاری هه‌ولێربن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.