Erbil 38°C شەممە 28 ئەیلوول 14:28

له‌ هه‌ولێر برایه‌ک خوشکه‌که‌ی خۆی کوشت

دوای كه‌متر له‌ 12 كاتژمێر تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسیه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا
کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی نوێ له‌ كه‌سنه‌زان، برایه‌ك خوشكه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و پاشان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسیه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كربێت.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر/ بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری بنکەکەیان، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ تیمی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (زینەب) کوژراوە لەلایەن براکەی بەناوی (س.ح.س).

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی لەشوێنی ڕووداو ڕایکردبوو، دوای کەمتر لە (١٢) کاتژمێر توانرا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر ئەوچەکەشدا بگیرێت کە تاوانەکەی پێ ئەنجام دراوە و بەند کرا بە پێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.