Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:59

به‌ بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر رۆژانه‌ چاودێری به‌نزینخانه‌کان ده‌کرێت

لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌نزینخانانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌نزینى كوالێتى خراپ ده‌فرۆشنه‌وه‌ هاوڵاتیان
کوردستان TV
100%


راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌  28-7-2020 ، له‌ دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر ، دكتۆر فه‌رسه‌ت سۆفى پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ده‌رباره‌ى چاودێری كردن و پشكنینى به‌نزینى به‌نزینخانه‌كان كرد.

راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدبه‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى لێژنه‌ى به‌ دواداچوون و پشكنین ئاماده‌ بوون، پارێزگاری هه‌ولێر تیشكى خسته‌ سه‌ر چاودێری كردنى به‌نزینخانه‌كان و باشتر كردنى ئه‌و به‌نزینه‌ى كه‌ رۆژانه‌ له‌ به‌نزینخانه‌كان به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت ، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ ، پارێزگاری هه‌ولێر تیمه‌كانى راسپارد له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رپێچى كردنى هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌ توندترین شێوه‌ رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گیرێته‌ به‌ر و داده‌خرێت.


دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ى پارێزگاری هه‌ولێر ، قایمقامى ناوه‌ند به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكان و تیمه‌كانى پشكنین و لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى كوالێتى به‌نزین ، گه‌ڕانێكى مه‌یدانیان ئه‌نجامدا و چه‌ندین به‌نزینخانه‌یان پشكنی ، له‌ ئه‌نجامدا نموونه‌ى به‌نزینى ئه‌و به‌نزینخانانه‌ نێدرا بۆ كوالیتى كۆنتڕۆڵ .
شایانى باسه‌ بۆ باشتر كردنى كوالێتى به‌نزینى به‌نزیخانه‌كانى شاری هه‌ولێر ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر و رۆژانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.

راگه‌یاندنى پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ قایمقامى ناوه‌ندى هه‌ولێر  له‌ گۆڕه‌پانى یه‌كێك له‌ به‌نزینخانه‌كان بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن لێدوانى داو رایگه‌یاند : لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌نزینخانانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌نزینى كوالیتى خراپ ده‌فرۆشنه‌وه‌ هاوڵاتیان 

داواشى كرد هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌نزینى كوالێتى خراپی فرۆشت ، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو له‌ رێگه‌ى لێژنه‌كانمانه‌وه‌ پشكنین بۆ به‌نزینه‌كانیان بكه‌ین و ئیجرائاتى پێویستیش ده‌گرینه‌ به‌ر ، وتیشى ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت به‌ نزینه‌كه‌یان كوالێتى خراپ بوو ، به‌ تووندترین شێوه‌ سزا ده‌درێت

جێى باسه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دیارده‌ى سووتانى ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر ده‌بینرێت ، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كى خراپی كوالیتى به‌شێك له‌ به‌نزینخانه‌كانه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ پارێزگاى هه‌ولێر هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت كه‌ مامه‌ڵه‌ى یاسایی توند له‌گه‌ڵیان بكات


 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.