Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:47

عێراق بۆ دابینکردنی کاره‌با له‌ده‌رگای هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه‌، له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%

ماجد مه‌هدی حه‌نتوش، وه‌زیری كاره‌با له‌حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: له‌ دوو رۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ هاورده‌كردنی ووزه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و توركیا.

حه‌نتوش له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا به‌ ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار عه‌دنان زه‌ره‌فی و لوئه‌ی یاسری،پارێزگای نه‌جه‌ف رایگه‌یاند: عێراق له‌ رۆژانی هاویندا كێشه‌ی كه‌می كاره‌بای هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ڵده‌ستێ به‌ هاورده‌كردنی 450 میگاوات كاره‌با له‌ هه‌رێمی كوردستان و 200 میگاواتیش له‌ توركیا،كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ماوه‌ی پێدانی كاره‌با له‌ پارێزگاكانی فوراتی ناوه‌ڕاست.

گوتیشی: كێشه‌ی كه‌می كاره‌با له‌عێراق له‌دوومانگی هاوین ده‌ست پێده‌كات،بۆیه‌ له‌م دوو رۆژه‌دا كارده‌كه‌ین كه‌ كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان و توركیا هاورده‌ بكه‌ین.

شایانی باسه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانییه‌وه‌، له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عيَراق خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت .

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / به‌غداد ئه‌لیۆم

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.