Erbil 38°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 19:53

ئافره‌تێک وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی هەڵبژێردرا

چوار پۆستی دیکەی پارێزگاکە یەکلایی کرانەوە
کوردستان TV
100%


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، كه‌ چه‌ند پۆستێك كرانه‌ هه‌میشه‌یی، ئافره‌تێكیش به‌ جێگری پارێزگاری سلێمانی هه‌ڵبژێردرا.

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا لە بارەی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  دەنگدان بۆ دیاریكردنی چەند بەڕێوەبەرێكی گشتی و جێگرێكی نوێ بۆ پارێزگاری سلێمانیش ئەنجامدرا. 

كۆبوونەوەكە كۆبونەوەی ژمارە 59ی ئاسایی ئەنجوومەنەكە بوو بەئامادەبونی دەستەی سەرۆكایەتی و 24 ئەندام لەكۆی 32 ئەندامی ئەنجوومەن  بەڕێوەچوو. 

لە کۆبونەوەکەدا، به‌ده‌نگی 27 ئه‌ندام له‌یلا عومه‌ر عه‌لی بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی هه‌ڵبژێردرا، پاشانیش به‌ده‌نگی 27 ئه‌ندام د.سه‌باح نه‌سره‌دین ئه‌حمه‌د، بەفەرمی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی هه‌ڵبژێردرا.

 
راشیده‌گه‌یه‌نن هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا عه‌لی ره‌ئوف غه‌فور به‌ ده‌نگی 27 ئه‌ندام بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی، ده‌رباز قادر محه‌مه‌د به‌ده‌نگی 18 ئه‌ندام بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌له‌كان له‌ قه‌زای دوكان، ئاواره‌ حه‌مه‌شه‌ریف به‌ده‌نگی 19 ئه‌ندام بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وارماوه‌ له‌ قه‌زای شاره‌زور هه‌ڵبژێردران.

 

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، به‌ ده‌نگی 25 ئه‌ندام پێشنیازی فراوانكردنی سنوری گوندی ته‌ڕه‌ماری سه‌رو له‌ ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون سه‌ر به‌ قه‌زای دوكان په‌سه‌ندكرا

 هه‌روه‌ها به‌ ده‌نگی 20 ئه‌ندام ناوی گوندی (به‌گی) بۆ (دانای حاجی ساڵح) له‌ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ سه‌ر به‌ قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی گۆڕدرا و په‌سه‌ند كرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.