بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر12 رێنمایی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دەركرد
بەگوێرەی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكان كردووه 12 رێنمایی تایبەت بە پشوی فەرمی جەژنی قوربان دەركردووە.
ته‌ندروستى هه‌ولێر رایدهگهێنێت ، ناوەندە تەندروستیەكان دەبێت پابەندی تەواوی رێنماییەكانی تەندروستی بن بۆ پاراستنی ژیانی كارمەندان و هاوڵاتیان، هەروەها رێنماییەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبەجێبكەن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه لیژنەیەكی بەدواداچون لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانەكان پێكدەهێندرێت، دەرمان و پێداویستی بۆ ئەو ماوەیەش دابیندەكرێت، هەروەها دەبێت پزیشكانی پسپۆڕ و نیشتەجێ و كارمەندانی تەندروستی لەگەڵ ئێشكگردا ئامادەبن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.