وائیل حەتاحت سەرۆكی تیمی فریاكەوتن لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگهیاند عێراق تا ئێستا لە قۆناغی مەترسیداردایە و مەترسییەكانی كۆرۆنا لەوڵاتـەكەدا كۆتایی نەهاتووە
سهرۆكى تیمی فریاكهوتن راشیدهگهێنێت ، بۆیە ئەگەر هاوڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبن، كۆبوونەوە و سەردانكردن بەبێ ڕەچاوكردنی رێنماییە تەندروستییەكان بەڕێوەبچێت، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لەوڵاتـەكەدا مەترسیدارتر دەبێت و كۆنترۆڵكردنی سەختتر دەبێت.
بهپێی دواین راگهیاندراوی وهزارهتى تهندروستى عێراق ژمارەی تووشبووان بهڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگاكانی عێراق گەیشتە 112 هەزار و 585 کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 77 هەزار و 144 کەس، هەروەها ئەوانەشی گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان چوار هەزار و 458 کەسە.
وهرگێران و دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.